نەوا-
زیرەك زێباری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: دوایین كۆبونەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق ئەنجاندەدرێت ئەگەر گۆڕانكاری لە رەشنوسەكەدا بكرێت و لە بەرژەوەندیی هەرێمدا بێت پەسەند دەكرێت، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوەو نەگەن بە رێككەوتن بێگومان كێشەو گرفتی گەورە دروست دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە عیراق راشیگەیاندوە، فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەئێستاوە هەڵوێستیان وەرگرتوەو رایانگەیاندوە كە دەنگ بەم رەشنوسە نادەن، چونكە بە ستەم و پێشێلكردنی مافی خەڵكی هەرێمی كوردستانی دەزانن.