لەسەر داوای دانیشتوانی گەڕەكێكی كەركوك پرۆژەیەكی وەبەرهێنان راگیرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دانیشتوانی گەڕەكی جنگڵاوە لە كەركوك سكاڵایان گەیاندە دەستی كە پارچە زەوییەكی خزمەتگوزاری دراوەتە وەبەرهێنان، لەرێگەی نوسراوێكەوە سەرۆك وەزیران و دەستەی دەستپاكی و دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیی عیراقی لێ ئاگادار كردوەتەوە.
باسیلەوەشكردوە، ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی داواكارییەكەی دایەوەو بە نوسراوی فەرمی فەرمانی بە پارێزگای كەركوك كردوە ئەو پڕۆژەیە رابگرێت، هەروەها لیژنەی مادەی 140 بڕیاریداوە هەمو ئەو پڕۆژانەی دەكەونە سەر زەوییە كێشەدارەكانی مادەی 140 رابگیرێن، هەر سكاڵایەكی هاوڵاتیانیان بەدەست بگات بەدواداچونی بۆ دەكەن و رێگە نادەن زێدەرۆیی بكرێتە سەر زەوییە خزمەتگوزارییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group