نەوا-
لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ تیمی شارەزایانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆی یەكخستنی رێكارەكان و بەهێزكردنی چاودێری گومرگی لەسەر ئاستی نیشتمانی و رێگریكردن لەسەرپێچییەكان.
وەزیری دارایی راشیگەیاند، بڕیاریانداوە رسوماتی گومرگی پێشوەختە لەكاتی حەواڵەكردنی پارەدا وەربگیرێت ئەم هەنگاوەش بۆ رێگریكردنە لەساختەكاری و زیادكردنی شەفافیەت لەكۆكردنەوەی داهاتەكاندا.
جەختیشیكردوەتەوە، ئامادەكارییە تەكنیكییەكان بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان بەرەو كۆتایی دەچن و بەمزوانە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.