هاوسەرۆكی دەمپارتی: ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنی توركیا

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تونجەر باقرخان هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەمپارتی) لە پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی حزبەكەیدا رایگەیاند،  عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیوای ئاشتی بە هەموان بەخشیوە، سەرەڕای هەمو گوشارە بەردەوامەكان ئەوان هەرگیز دەستیان لە تێكۆشان هەڵنەگرتوەو بە پێوە ماونەتەوە.
هاوسەرۆكی دەمپارتی وتیشی: نەیانتوانیوە وەك پێویست پەیامەكانیان بگەیەننە ناو كۆمەڵگە، بۆیە داوا دەكەن رێگەی سێیەم كە رێگەی گەل، ژنان و بنەدەستانە بگیرێتەبەر، چونكە نە دەسەڵاتی پێش ئاكەپەو نە خودی ئاكەپە نەیانتوانیوە كێشەكان چارەسەر بكەن و دەمپارتی ئێستا ئامادەیە بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group