نەوا-
سكۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی واشنتۆن لە رێگەی ئۆپراسیۆنی لەكارخستنی ئابوری بەشێوەیەكی سیستماتیك كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە ژێر فشاری توندی دارایی و هەمو ئەو گرێبەستە ئابورییانە رادەگرێت كە پاڵپشتی لە تاران دەكەن.
بێسێنت لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی ئێران لە پەلوپۆ دەخەن بەشێوەیەكی سیستماتیك هەمو ئەو لایەنە خراپانە دەكەنە ئامانج كە پەیوەندییان بە ئێران و خۆدزینەوە لەسزاكانەوە هەیە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا وتوشیەتی: بە رێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گەنجینەی ئەمریكا ئۆپراسیۆنی لەكارخستنی ئابوری دەستپێكردوە كە هەڵمەتێكی بێ وێنەیە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوكارەكانیان.