عەبدولئەمیر شەمەری و شاندێكی باڵای سەربازی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەبدولئەمیر شەمەری بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق بە ئامادەبونی شاندێكی باڵای سەربازی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی ئەمنی.
لەگوێرەی راگەیەنراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق، لە كۆبونەوەكەدا  گفتوگۆ لەبارەی لەبارەی ئەو ناوچانەی جێی بایەخی ئەمنی هاوبەشن لەنێوان سوپاو پێشمەرگە خرایەڕو، هەروەها باس لە دۆخی دەروازە سنورییەكان و كارەكانی پاسەوانی سنور لە هەرێمی كوردستان كراوە.
ئاماژەشكراوە، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان تایبەت بوە بە بەهێزكردنی هاوئاهەنگی بۆ بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەكانی بازرگانیكردن پێیانەوە، لەوبارەیەشەیەوە عەبدولئەمیر شەمەری جەختیكردوەتەوە لەپاراستنی سنورەكان بەهاوبەشی و ئەنجامدانی راهێنانی سەربازیی هاوبەش لەنێوان هێزە فیدراڵییەكان و پێشمەرگەدا. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group