نەوا-
هاشم تاچی سەرۆك كۆماری پێشوی كۆسۆڤۆ كە لەشاری لاهای هۆڵەندا دەستبەسەر بو دادگایی دەكراو بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە میدیاكان بڵاویانكردوەتەوە، دادگاكە بۆ بڕیاردان لە دۆسیەی فەرماندەكانی پێشوی سوپای رزگاری كۆسۆڤۆدا كۆبوەتەوە كە لەناویاندا سەرۆك كۆماری پێشوی كۆسۆڤۆو فەرماندە سەربازییەكانی وەك یاقوب كراسنیچی، قەدری ڤەسەلی و رەجەب سەلیمی تیادا بوە.
تاچی و فەرماندەكانی دیكەی سوپای رزگاری كۆسۆڤۆ بەئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەوانە بێبەشكردنی خەڵكی لە ئازادی، ئازاردان، ئەشكەنجەدان و كوشتنی بە ئەنقەست تاوانبار كراون.