تادێت بەهای دینار دادەبەزێت

21 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلار بەردەوام لە دابەزیندایەو نرخی هەر دۆلارێكی ئەمریكا لە بازاڕەكاندا نزیك بوتەوە لە یەك هەزارو 600 دینار، لەكاتێكدا نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عیراق بۆ هەر دۆلارێك  یەك هەزارو 320 دیناری عیراقی دیاریكردوە.
رۆژی 30/9 وەك دوا وادە بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعیراق و هەروەها چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ گروپە چەكدارەكان لەو وڵاتە بوەتە هۆی نیگەرانی و كڕینی دۆلاری زیاتر لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆكاری داشكانی دینار بەرامبەر بە دۆلاری دەزانن.
هەر لەگەڵ ئەم گۆڕانكاریانەدا نرخی فرۆشتنی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە یەك ملیۆن و 25 هەزار دینارو زێڕی عەیار 21 بە 980 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group