هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

13 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیندراوێكدا رایگەیاند، پاش ئەوەی بەهۆی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمەوە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیرابوو، ئەمڕۆ دووشەممە تیمەكانی شارەوانی سلێمانی دەست بە پرۆسەی قیرتاوكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرچنار دەكەنەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانیش، سایدی ڕۆیشتنی شەقامەكە لە مەودای نێوان ترافیك لایتی نزیك بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم "سیتی سینەما" بە شێوەیەكی كاتی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
هەروەها بەرێوبەرایەتیەكە داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەكات هاوكاری تیمەكانی شارەوانی بن و لە ماوەی بەڕێوەچوونی كارەكاندا ئەو شەقامە بەكارنەهێنن، لەبری ئەوە ڕێگا جێگرەوەكان بگرنەبەر تا ئەو كاتەی كارەكانی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنەوەكە بەتەواوی كۆتایی دێت و شەقامەكە دەخرێتەوە خزمەتی هاوڵاتییان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group