نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، پلان و ئامادەكاریی پێشوەختە بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دەستیپێكردوە بۆ ئەو مەبەستەش بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبونەوەیەكی تایبەت بەئامادەكارییەكانی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوە.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی راسپاردوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و ئامادەكاری زیاتر بەمەبەستی رێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی كە دەبنە هۆی دروستبونی پەنگخواردنەوەی ئاوی زیادەو خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەكان و كوچە و كۆڵانەكان.
هەروەها جەختی لەسەر پێویستی خێراكردنی هەمو جۆرە ئامادەكارییەك كردوەتەوە پێش دەستپێكردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.