شەپۆلێكی بارانبارین و سەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

49 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، شەپۆلێكی بارانبارین و سەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی تاوە باران هەیە.
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا راگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین و سەرما لەم كۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی 10 رووی لە هەرێمی كوردستان بكات، شەپۆلەكە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما بە رێژەی 8 بۆ 10 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
باسی لەوەشكرد، قۆناغی یەكەم لە 29ی ئەیلول ناسەقامگیری كەشوهەوا و ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسكە لە ناوچەكانی دهۆك و زاخۆ و سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر دەبێت، هەروەها قۆناغی دووەم لە 30ی ئەیلول بۆ 4ی تشرینی یەكەم، شەپۆلەكە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری.
‏ئەو شارەزای كەشناسیە روونیشیكردەوە، ، لە رۆژانی 2 و 3ی تشرینی یەكەم ئاستی بارانبارین فراوانتر دەبێت و دەگاتە ناوەڕاستی شارەكانیش كە بە یەكەم دەستپێكی باران و سەرما لە وەرزی نوێدا كە بە بارانی هەنار ناوزەنگ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group