لەسەر روداوەكەی پردێ لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر دژەتیرۆری عیراق پێكدەهێنرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەزگای دژەتیرۆری عیراق لەلای پارێزگاری كەركوك دانی بەهەڵەدا ناوە كە مێردمنداڵەكەی پردێیان بە هەڵە شەهید كردوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: دژەتیرۆر ئەوەشی وتوە كە لەكاتی بەجێهێنانی ئەركەكانیاندا ئەو هەڵەیەیان ئەنجامداوە ئەوان دەیانتوانی لەدەرەوەی شاری ئاڵتون كۆپری پلانەكانیان جێبەجێ بكەن بەڵام هەندێكجار كارەكان خێران و كە لەدەست دەرچو ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
وتیشی: دەزگای دژەتیرۆری عیراق هەڵەیەكی تریشیان كردوە ناسنامەی ئەو گەنجەیان ئاشكرا نەكرد یەكەمجار ئەو گەنجەی تر كە شەهید بوو زانرا كە روداوێكی تیرۆریستی بوە، بەڵام بۆ دووەمیان پێویستی بە لێكۆڵینەوە هەیە لەگەڵ ئەو كارمەندانەی لەوكاتەدا لە ئەركدا بون، چونكە ئەدایەكی خراپیان هەبوەو سەرۆكی ئۆپراسیۆنی كەركوك ئاگاداری جموجوڵەكانیان نەبوە، داواش لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە كە بەزوترینكات لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بنێرێتە شوێنەكەو ئەوانەی كەموكوڕیان هەبوە سزا بدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group