نەوا-
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا- پێنتاگۆن ڕایگەیاند، پرۆسەی كشاندنەوەی چەك و كەلوپەلە سەربازییەكانیان لە هەولێر بە تەواوی كۆتاییهاتووە و وڵاتەكەیان عێراقی بەجێهێشتووە.
جەختیشكراوەتەوە، سەرەڕای كۆتاییهاتنی ئەركە سەربازییەكەیان، بەردەوام دەبن لە پێشكەشكردنی مەشقی سەربازی و پاڵپشتیی هەواڵگری بۆ هاوبەشە عێراقی و كوردەكانیان.
پێنتاگۆن ئاشكراشیكرد، لەمەودوا بەرپرسیارێتی و ئەركی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش و میلیشیاكانی سەر بە ئێران، بە تەواوی دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی عێراق.