تۆڕێكی تاوانكاری لە عێراق ئاشكراكرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی تاوانكاری لە ناوچەی رەسافە لە بەغدای پایتەخت راگەیاند و تۆمەتباریكردن بە راكێشانی هاوڵاتییان لە ڕێگەی قەرز و پێشینە بە سوی بەرز.
بەپێی رگەیەندراوی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، هێزە ئەمنییەكان پاش بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو ژنی تێدایە، هەروەها دەستیان بەسەر مۆبایل و تۆمارگەكاندا گرت كە ڕایانگەیاند، بەڵگەی مامەڵەكانی قەرزكردن و هەڕەشەكردن لە قوربانییەكانی تێدایە.
بە گوێرەی راگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، شێوازێك دەردەخەن كە بریتییە لە بەئامانجگرتنی ئەو كەسانەی بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنن و خەڵەتاندنیان بە قەرز یان پێشینە، پاشان سەپاندنی مەرجی گەڕاندنەوە كە جێبەجێكردنیان سەختە.
هەورەها، لەگەڵ كەڵەكەبونی ئەركە داراییەكان، قەرزەكە دەبێتە ئامرازێكی فشار لەسەر قەرزدارەكە، چونكە پێشنیاری فرۆشتنی یەكێك لە گورچیلەكانی پێشكەش دەكرێت بۆ یەكلاییكردنەوەی بڕە پارە داواكراوەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group