پەرلەمانتارێك داوای كەمكردنەوەی موچەی سەرۆكایەتییەكان دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر مەتەری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئیشراقە كانون سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانی دارایی عیراق چەند پێنشیارێكی بۆ حكومەتی ناوەندیی كردوە لەناویاندا كەمكردنەوەی موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقە بەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیكردوەتەوە، كە پێویستە لەچوارچێوەی چاكسازییەكاندا ژمارەی كرێكارانی بیانیی و موچە بەرزەكانیان كەمبكرێنەوە، هەروەها موچەی ئەوانەی زیاتر لە موچەیەكیان هەیە هەڵبوەشێتەوەو كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی دەروازە سنورییەكان بكرێت و رێكبخرێنەوەو بە ئەلكترۆنی بكرێن. 
ئەو پەرلەمانتارە داواشیكردوە، پێویستە حكومەتی عیراق بەدەركردن لە فرۆشتنی موڵكی دەوڵەت هەڵبوەشێنێتەوەو ئەو زەویانەش وەربگرێتەوە كە بەهاكەیان بە ملیاران دۆلارە كە بۆ دەسەڵاتداران و وەبەرهێنەران دابینكراون. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group