"ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئابوریی وڵاتان"

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جیهاد ئازعور بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست لەسندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە كاریگەری و بەردەوامی شەڕ لەسەر ئابوری ناوچەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامیی شەڕو گرژی و ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئابوریی وڵاتانی ناوچەكەو ئاسیای ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شەڕە شۆكێكی ئابوریی گەورەی بەسەر ناوچەكەدا هێناوەو ئەو وڵاتانەی راستەوخۆ زیانیان بەركەوتوە روبەڕوی فشارێكی ئابووی توند بونەتەوە.
بەرپرسەكەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وتیشی: پێشبینیانكردوە ئابوریی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باكوری ئەفریقاو پاكستان، دوای گەشەی 3.3٪ لەساڵی 2025 بەڕێژەی 3.1٪ پاشەكشە بكات، چاوەڕوان دەكەن لەساڵی داهاتودا گەشەیەكی بەهێزو جیاواز بەخۆیەوە ببینێت كە رەنگە بگاتە 6.6٪.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group