نەوا-
محەمەد حەنون راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت: حكومەتی عیراق خاوەنی یەدەگێكی خۆراكی گەورەیە بەبڕی پێنج ملیۆن تۆن، ئەمەش رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە بەهێزكردن و پاراستنی ئاسایشی خۆراك و دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەشە نوێیەی مادە خۆراكییەكان كە دابەشكراون لەچوارچێوەی سەبەتەیەكی خۆراكی تەواودایە كە زیاتر لە 41 ملیۆن هاووڵاتی و هەروەها ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە كە لەچوارچێوەی چاودێریی كۆمەڵایەتیدان.
حەنون رونیشیكردوەتەوە تیمەكانی سەر بە وەزارەتیان بەردەوام چاودێری و وردبینی نرخەكان دەكەن لە بازاڕەكاندا هەر كەسێك قۆرخی بازاڕو یاری بەنرخەكان بكات رێكاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.