ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی: لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە خیانەت لە ئۆكرانیا كراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە میانی سەردانەكەیدا بۆ لەندەن و لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا دەڵێت، بڕیارەكەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر گازی ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە كەرتی وزەدا كە مۆسكۆ پشتگوێی خستووە وای لێكردووە هەست بكات لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە خیانەت لە ئۆكرانیا كراوە.
زێلێنسكی باسی لەوەشكرد، وادیارە كیێڤ لە شەڕی دژی ڕووسیادا خەریكە پاڵپشتیی ئەمەریكا لەدەست دەدات.
سەرۆكی ئۆكرانیا، نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە ئەگەری سەپاندنی كۆتی نوێ بەسەر ئاڵوگۆڕی زانیارییە هەواڵگرییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئۆكرانیادا، كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ ئەو بابەتەی ڕەتكردبووەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group