ژێرئاوكەوتنی دوو بەلەمی كۆچبەران لە ئیجە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

51 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزە دەریاییەكانی یۆنان بڵاویانكردەوە، لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە لە نزیك دوورگەكانی میدیللی و سامۆسی یۆنان دوو بەلەمی كۆچبەران ژێرئاو كەوتون و  لەئەنجام دا 12 كەس گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان منداڵێكی ساوا بوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، روداوی یەكەم بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە نزیك دوورگەی میدیللی نزیك توركیا رویداوە بەلەمێكی كۆچبەران و بەلەمێكی پۆلیسی بەندەر توشی پێكادان بون لەو روداوەدا پیاوێك و چوار ژن و منداڵێكی ساوا گیانیان لەدەستداو هەشت كەسیش رزگار كران.
لەبارەی روداوی دوەمیشەوە ئاماژەیكردوە،  روداوەكە دوریی 3.7 میلی دەریایی لە كەناراوەكانی دوورگەی سامۆس رویداوەو بەهۆیەوە بەلەمێكی كۆچبەران نوقم بوەو شەش كەس گیانیان لەدەستداوەو 14 كەسیش رزگار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group