وەزارەتی نەوتی عێراق: بڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ناجێگیرە
55 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لێدوانێكیدا نوێترین داتاكانی بەرهەمهێنان، هەناردەكردنی لە عێراق خستەڕوو وئاماژەی بەوەش كرد، بڕی نەوتی هاتوو لە هەرێمی كوردستانەوە ناجێگیرە و بەردەوام لە هەڵكشان و داكشاندایە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن باسی لەوەشكرد، تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق لە سنووری 4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەدایە، لە كاتێكدا تێكڕای هەناردەكردنی رۆژانە دەگاتە نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیل.
ئاماژە بەوەشدراوە، رۆژانە لە نێوان 2.6 بۆ 2.7 ملیۆن بەرمیل لە رێگەی دەروازە و بەندەرەكانی باشووری وڵاتەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت، بڕەكەی دیكەی كە دەمێنێتەوە لە رێگەی دەروازە و هێڵەكانی باكوورەوە ( هەرێمی كوردستان) رەوانە دەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت تیشكی خستە سەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان و راگەیاند،ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت، جێگیر نییە و بە بەردەوامی لە هەڵكشان و دابەزیندایە.