شارەزایەكی كەشناسی: مانگی 11ساردتر دەبێت بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان مانگی 11 ساردتر دەبێت بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو.
باسی لەوەشكرد، بڕی دابارین بەشێوەیەكی گشتی لە سەرووی ئاستی ئاساییەوە دەبێت و لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بارانێكی زۆر باش دەبارێت، هاوكات هۆشداریش دەدات لەوەی پێشبینی دەكرێت لە ناوچەی جیاجیا و لە هەندێك كاتدا لافاو دروست ببێت و تەرزەش ببارێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر گۆڕانكاری لە كەشوهەوادا ڕوونەدات، ئەوا ناوچەكانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و كەركوك بەراورد بە ناوچەكانی دیكە بارانی زۆر باشیان لێ دەبارێت و پشكی شێریان بەردەكەوێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی دووپاتی كردەوە، كە بەشێوەیەكی گشتی مانگی 11ـەی ئەمساڵ، مانگێكی تەواو سارد و باراناوی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group