دو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە بازگەیەكی سنوری سلێمانی دەستگیركران

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلێك لەیەكێك لەبازگەكانی سنوری سلێمانی توانیان دو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 87 لیتر مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ كە بەشێوەی شل كرابوە 4 دەبەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات.
ئەوەش باسكراوە، تۆمەتباران بەمادەی 25 لەیاسای مادە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵیەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group