نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، پرۆسەی رادەستكردنی خاڵە سەربازییەكانی شنگال بە هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەستیپێكردوە.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكانی عیراق چەند خاڵێكی سەربازی گرنگیان لە هێزەكانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) وەرگرتوەتەوە، تێكەڵكردنی چەكدارەكانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عیراق نەك تەنها چەكدارەكان بەڵكو سەرجەم چەك و تەقەمەنی و خاڵە سەربازییەكانیشیانی گرتوەتەوە.
پێشتریش سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندبو: هەڵوەشاندنەوەو تێكەڵكردنی سەربازیی یەپەشە بە هێزە ئەمنیە فەرمییەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت و بەرپرسیارێتی ئەمنی لە چیای شنگال دەگوازرێتەوە بۆ دەسەڵاتی فیدراڵی.