دەستەی ئۆپراسیۆنە دەریاییەكانی بەریتانیا رایگەیاند، كەشتییەكی بازرگانی لە دوریی 30 میل لە باشوری رۆژهەڵاتی بەندەری فاوی عیراق كراوەتە ئامانج، هەروەها لێكۆڵینەوە لە وردەكاری و سەرچاوەی هێرشەكە دەستیپێكردوە.
دەستی ئۆپراسیۆنە دەریاییەكانی بەریتانیا ئاماژەشیكردوە، بەوتەی كاپتنی كەشتییەكە بازرگانییەكە، بە موشەك پێكراوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لەناو تیمەكەی و زیانی ژینگەیی لە ئاكامی هێرشەكەدا نەكەوتوەتەوە.
دەستەكە داواشی لە سەرجەم كەشتییە بازرگانییەكان كردوە بە وریایی تەواوەوە بە رێڕەوە ئاوییەكاندا تێپەڕن.