سێ داعشی فەرەنسی سزایان بەسەردا سەپێنرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغداد سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ سێ هاوڵاتی فەرەنسی دەركردوە بەتۆمەتی ئەندامبون لە رێكخراوی داعش.
 ئاماژەشیكردوە، سزادانی ئەو سێ كەسە لە دانیشتنێكدا بوە بە ئامادەبونی پارێزەرەكانیان و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عیراق، ئەم سێ سزادراوە بەشێك بون لە گروپێكی 47 كەسی لە هاووڵاتیانی هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسی كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە رادەستی عیراق كرابونەوە، دواتریش دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی یەكەم لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كردن و بەپێی رێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگای تایبەتمەندی كردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group