لە هورمز مینی دەریایی بە سێ كەشتی نەوتهەڵگردا تەقیەوە

55 خولەک پێش ئێستا جیهان
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، سێ كەشتی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز تەقیونەتەوەو ئاگریان گرتوە، ئەو كەشتییانە كاتێك توشی روداوەكە بون كە بە رێڕەوێكی نەخوازراودا تێپەڕیون.
سوپای پاسداران ئاشكراشیكردوە، كەشتییەكان سیستمی رادارو ئاڕاستەكردنیان كوژاندبوەوەو سەرەڕای هۆشدارییەكانی هێزی دەریایی هەوڵیانداوە بەو رێڕەوە باشورییەدا تێپەڕن كە قەدەغەیە، بەوهۆیەوە بەر مینە دەریاییەكان كەوتون و پیایاندا تەقیوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group