نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، توانای سەربازی ئێران بە تەواوەتی لاواز بووە، ئەو هەڕەشەی موجتەبا خامنەییش كردی، لوتكەی نائومێدییە كاتێك پۆشاكی دەسەڵات دەپۆشێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكیدا لە تروس سۆشیال، وەڵامی هەڕەشەكەی موجتەبا خامنەیی داوەتەوە، كاتێك فەرمانی بە لێپرسراوە سەربازییەكانی كرد، ئامادەبن بۆ هەر وەڵامدانەوەیەك بە بێ دیاریكردنی سنوری جوگرافیا لە ئەگەریی هێرشی ئەمریكا یان ئیسرائیلدا.
سەرۆكی ئەمریكا بە بەراوردكردنی توانای سەربازیی كۆماری ئیسلامی پێش جەنگ و دوای هەشت مانگ لە جەنگ، رایگەیاند، هێزی دەریایی ئێران تێكشكێنراوە، ژێرخانی ئەتۆمی لەناوبراوە و حزبوڵای لوبنانیش روبەڕووی لاوازییەكی زۆر بووەتەوە.
هەروەها، لە پەیامەكەیدا ترەمپ باسی لەوەشكرد، لە سەرەتاوە توانای سەربازیی ئێران زیاتر نمایش بووە تا راستی لەم جەنگەدا ئەو راستییە سەلمێندرا.