ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی كۆبوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا لەئامادەباشی سەربازی بۆ بەرەنگاربونەوە كردوەتەوە، بڕیاریشیداوە هەر جۆرە هێرشێك بكرێتە سەر ئێران هێزە چەكدارەكانیان وەڵامی دەستبەجێ و راستەوخۆیان دەبێت بەبێ سنورداركردنی جوگرافیای ناوچەكە.
ئاژانسەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردوە كە خامنەیی بڕیاریداوە لیستی ئامانجی هێزەكانیان نوێبكرێتەوەو زۆرترین بەرژەوەندیی و سەربازگەو بنكەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لەناوچەكە بكرێنە ئامانج، رێنماییشداوە بۆ فراوانكردنی زانیاری سەربازی و پتەوكردنی بەرگری ناوخۆ لەسەر هەمو ئاستەكان بە پشتبەستن بە تەكنەلۆژیای نوێ.