نەوا-
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ناوچەی جەبەل ئەبو رەجمین لە بیابانی حومس لەسوریا لەلایەن فڕۆكەی جەنگی نەناسراوەوە بۆردومان كراوەو چەندین تەقینەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە.
روانگەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، تائێستا نەزانراوە ئەو تەقینەوانە چی بون و ناسنامەی فڕۆكەكان یەكلا نەكراونەتەوە ئەمریكی بون یان سەر بە وڵاتێكی عەرەبی بون كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دژی رێكخراوەكە دەجەنگن، بەڵام ئەوەی زانراوە مۆڵگەكانی داعش لەو ناوچەیە كراونەتەوە ئامانج.