بەغدا پارەی ناردو رۆژی یەكشەممە دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو 120 ملیار دینار وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بڕاوە، هەروەها شایستەی موچەی مانگەكانی رابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی نەنێردراوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەشیكردوە، وەرگرتنی پارەكە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە 5/11 و لیستی موچەی سەرجەم موچەخۆرانی بڵاودەكەنەوەو بەهۆی رێكارەكانیشەوە رۆژی یەكشەممەی داهاتو دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group