نەوا-
یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، چاودێریی ئەو هەوڵانەی كردوە بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و سازدانی دانیشتنێك بەبێ بەشداریكردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خاوەنی ئەو هەوڵە بە زۆر رێگای نایاسایی و گوشار سەركەوتو بو لە كۆكردنەوەی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتیی و پەرلەمانیش هەڵبژێردرا، بەڵام سەركەوتنی رێكارە پەرلەمانییەكان بەسن ئەگەر باجەكەی دابەشبونی سیاسی و خستنە مەترسیی سەقامگیریی هەرێم بێت.
ئاماژەشیكردوە، هەرێمی كوردستان تەنها چەند كورسییەكی پەرلەمانی نییە كە بتوانرێت بەشێوازی بیركاریانە كۆبكرێتەوە، بەڵكو ئەزمونێكی سیاسییە كە لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراكەتی ئاڵۆز دامەزراوە، هەر هەوڵێكیش بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی بە دور لە لێكتێگەیشتنی نێوان دوو هێزە سەرەكییەكە، دەرگا بەڕوی قەیرانێكە كە زۆر قوڵتر بێت لەوەی دارێژەرانی ئەم دانیشتنە بیریان لێ كردبێتەوە، سەرەنجام مەترسیەكە لەوەدایە دانیشتنێكی پەرلەمانی براوەتەوە، بەڵام گورزێكی گەورە لە یەكڕیزیی هەرێم و سەقامگیرییەكەی دراوە.