نەوا-
حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەكی نوێدا، زەوی لەژێر پێی دوژمناندا دەلەرزێنین.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەمریكا چاوی لە شێوازی درۆنە ئێرانییەكان كردووە، بەڵگەیە لەسەر پێشكەوتن و باڵادەستیی ناوخۆیی پیشەسازییە بەرگرییەكانیان.
ئاشكراشیكرد، بەرهەمهێنانی موشەك و درۆن لە ئێران لە گەشەكردندایە و دەبێت جیهان دان بەو هێز و توانایەدا بنێت، وتیشی، موشەكەكانمان توانیویانە بە تەواوی بەربەستی سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەكانی ئەو شوێنانە تێپەرێنن كە كردوومانەتە ئامانج.
وتەبێژی سوپای پاسداران جەختی لەوەش كردەوە، ئێران لە بەرانبەر سەرجەم هێرش و دەستدرێژییەكاندا خۆڕاگر بووە، ئاشكرایكرد، لە دوو هەفتەی رابردوودا توانیویانە كۆنتڕۆڵی حەوت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بكەن.
موحیبی راشیگەیاند، موشەكە ئێرانییەكان بێتوانایی سیستمەكانی پاتریۆت و تادی ئەمریكیان پیشانداوە، هەروەها هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران توانیویەتی سیستمێكی بەرگری و بەربەستكاریی كاریگەر دژی هێرشكردنە سەر ژێرخانی وڵاتەكە دابمەزرێنێت.