نەوا-
تۆماس كۆنگ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە پارتی كۆماری سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ دورخستنەوەی پیت هێگست وەزیری جەنگی ئەمریكا رایگەیاندوە، دوای ئەوە هێگست هەڵسەنگاندنی زێدەڕۆیی بۆ تواناكانی ئەمریكا كردوە لە روبەڕوبونەوەی لەگەڵ ئێراندا لە كاتێكدا هێرشەكان ئامانجی چاوەڕوانكراویان نەپێكاوە ئێستا هەوڵی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەفتەی داهاتو دەنگ لەسەر دورخستنەوەی وەزیری جەنگی ئەمریكا دەدرێت و چەندین ئەندامی ناو پارتی كۆمارییش پێشبینی سەركەوتنی دەنگدانەكە دەكەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبو، بەنیازی دورخستنەوەی هێگست وەزیری جەنگی ئەمریكا نییە.