ئێران: هیوادارین ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكرێن
6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هیوای خواست ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكرێن.
ئیسماعیل بەقایی لە وەڵامی پرسیارێكی تایبەت لە بارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ئومێد دەكەین ناكۆكییەكانی نێوانیان و هەروەها ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ چارەسەر ببن.
بەقایی وتیشی، هێندە ئێمە ئاگادارین و زانیاریمان هەیە، دەستووری عێراق چۆنییەتی چارەسەری كێشە و پرسەكانی روونكردووەتەوە، هەربۆیە دەستووری وڵاتەكە باشترین بنەمایە بۆ چارەسەر و یەكلاییكردنەوەی هەموو پرسە ناكۆكەكان.