نەوا-
فازڵ عومەر قائیمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موەلیدەكان لەسلێمانی دەستدەكەنەوە بەپێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1 شەو كاردەكەن.
وتیشی: لەگەڵ كۆمەڵەی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە رێككەوتون لەسەر ئەوەی مۆلیدەكان دەستبكەنەوە بەكاركردن و رۆژانە لەكاتژمێر 4 بۆ 1ی پاش نیوەشەو كاربكەن، هەروەها بەیانیانیش لەكاتژمێر 6 بۆ 8ی بەیانی مۆلێدە بۆ دانیشتوان دابگیرسێنن.
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، تا رۆژی هەیینی بەرچاوڕونیان بۆ دروستدەبێت لەسەر دۆخەكەو تائێستا نەتوانراوە نرخەكە دیاری بكەن چونكە پارەكە بەپێی نرخی گازی رۆژانەیەو لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەت سەرپەرشتی نرخ و وەرگرتنی نرخەكان بەپێی رۆژ وەردەگرێت.