نەوا-
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژدا بەرهەمهێنانی كارەبا لە 1000 مێگاوات بۆ 1500 مێگاوات بەرزكراوەتەوە، ئەم بڕە كارەبایە بە هاوبەشانی ماڵان دەدرێت و پێدانی كارەبا لە چوار كاتژمێر بۆ شەش كاتژمێر زیاد دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەشیكردوە، بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر گواستنەوەی غازی سروشتی لە كێڵگەكە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیراوە، لیژنەكان هەڵسەنگاندن بۆ خەمڵاندنی زیانەكانی دەكەن و دواتر بڕیار لەسەر كات و چۆنیەتی دەستبەكاربونی دەدرێت.