نەوا-
تۆم باراك نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری عیراق و سوریا رایگەیاند، بارزانی و تاڵەبانی هاوڕێی زۆر باشی ئەمریكا بون، هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان یەكگرتوە.
تۆم باراك لە كۆنفرانسی عیراق 2026دا وتی: بارزانییەكان و تاڵەبانییەكان و بەغداش بێزار بون لەو كێشانەی هەن، عیراقیش لە كێشەكانی هەرێمی كوردستان بێزار بوە، ئێستا هەرێمی كوردستان دەرفەتێكی زێڕینی لەبەردەستدایە دەتوانێت كێشەكانی چارەسەر بكات.
باراك راشیگەیاندوە، ئەمریكا هەتا هەتایە نابێتە گەرەنتی ئاسایشی عیراق و پێویستە یەكڕیزی و ئاشتی لە وڵاتەكەدا بەرقەرار بێت، ئەمریكا لە عیراق میوان بوەو ئەمریكا دەیەوێت وانە لە رابردو وەربگرێت، تا دووساڵی دیكە دۆناڵد ترەمپ كۆنترۆڵی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دەكات.