نەوا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە بەردەوامی گەڕان و پشكنینەكانیان كارگەیەكی دروستكردنی شەربەتی هەناریان لەعەلوەی سلێمانی داخستوە كە بەرهەمە خراپبوەكانی دەخستە بازاڕەوە.
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە: لەكاتی بەسەركردنەوە و پشكنینی كارگەكە لەعەلوەی سلێمانی، لیژنەكانیان بۆیان دەركەوتوە كە خاوەنی كارگەكە بۆ دروستكردنی شەربەتی هەنار، هەناری خراپبو و كەڕوكراوی بەكارهێناوە كە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەكانەو زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، دوای دڵنیابونەوە لە سەرپێچییەكە دەستبەجێ بڕیاری داخستنی كارگەكە دراوەو دەست بەسەر تەواوی هەنارە خراپبوەكان و ئەو شەربەتەشدا گیراوە كە بەرهەم هێنرابو هەروەها خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.