سەباح نوعمان: هیچ بەرپرسێك لە بەردەم یاسادا پارێزبەندی نییە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، یەكخستنی سیستمی وردبینیی ئەلكترۆنی و زیادكردنی چاودێریی مەیدانی لە بازگەكانی دەرەوەو دەروازەكان، یارمەتیدەردەبن بۆ جیاكردنەوەی هاتوچۆی تانكەرە بازرگانییە یاساییەكان لەگەڵ تانكەرە قاچاغبەرەكان.
وتیشی: رێكخستنی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان لەنێوان پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان پێویستی بەهەماهەنگی دامەزراوەیی هەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەگەڵ یەكخستنی پێوەرەكانی چاودێری و گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری سەبارەت بە رێڕەوەكانی گواستنەوەو مۆڵەتە فەرمییەكان.
جەختیشیكردوەتەوە، بڕیارەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ دورخستنەوەی ژمارەیەك فەرماندەو رەوانەكردنی تێوەگلاوان و كەمتەرخەمان بۆ دادگا، پەیامێكی رونن ئەویش ئەوەیە كە بەرپرسیارێتی ئەمنی ئەركێكەو لێپرسینەوەی لەسەرە هیچ بەرپرسێكیش لە بەردەم یاسادا پارێزبەندی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group