موقتەدا سەدر بۆ لایەنگرانی: بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی نوێژی یەكگرتوو بكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوایكرد رۆژی هەینی نوێژی یەكگرتوی لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق و لەگۆڕەپانی تەحریری بەغدا ئەنجام بدرێت لەژێر ناونیشانی (خۆشەویستی نیشتمان لە باوەڕەوەیە).
موقتەدا سەدر لە راگەیەنراوێكدا مەرجی بۆ بەڕێوەچونی نوێژی یەكگرتوی لەگۆڕەپانی تەحریر داناو داوایكرد، لەو ناوچانەی دیكەدا كە بەشێوەیەكی ئاسایی نوێژی هەینییان تێدا دەكرێت حەوت كەس بمێننەوە كە یەكێكیان پێشنوێژ بێت.
سەدر داواشی لە لایەنگرانی كردوە، هەستن بە زیندوكردنەوەی دروشمە ئایینییەكەیان و لەبەر خۆشەویستی نیشتمان تا بەرهەمی چاكسازی ببینن و گەندەڵی و گەندەڵكاران و قاچاخچییەكان لەهەمو بستێكی خاكی نیشتماندا لە باكورەوە بۆ باشورو لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا بنبڕببن تا عیراق بە ئارامی بمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group