وەزیری تەندروستی: پێداویستی بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشی پەردەی مێشك دابینكراوە

49 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، لەمساڵدا چوار هەزارو 358 حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە عیراق تۆمار كراون، هەروەها لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستاش 15 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لە پارێزگای واست تۆمار كراوە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەشیكردوە، بەردەوام تیمەكانی تەندروستی بەدواداچون بۆ دۆخی بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك دەكەن و هەوڵدەدەن رێكارەكانی خۆپارێزی لەناو هاووڵاتیاندا توندتر بكەن و هۆشیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاوبكەنەوە.
وتیشی: ئامێرو پێداویستییەكانی تایبەت بە دەستنیشانكردن و چارەسەركردن بۆ توشبوانی نەخۆشییەكە لە سەرجەم دامەزراوەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی دابین كراون.
هەوكردنی پەردەی مێشك بریتییە لە هەوكردن و ئاوسانی ئەو پەردە پارێزەرانەی كە دەوری مێشك و دڕكەپەتكیان داوە كە بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی توشبون بە ڤایرۆس یان بەكتریا لە شلەی دەوروبەری مێشكدا دروست دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group