نەوا-
كەناڵی فەرمی ئیسرائیل بەپشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەم قۆناغەدا هێشتا بڕیاری كۆتایی خۆی لەبارەی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران نەداوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵ دەدات ترەمپ قایل بكات تا لە نزیكترین كاتی گونجاودا فەرمانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەربكات، بەرپرسانی ئیدارەی واشنتۆنیش كۆبونەتەوەو پێیانوایە ترەمپ نایەوێت بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدات.
پێشتر سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبو، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە رێككەوتن ئەوا پێدەچێت دوای ساڵی نوێ فەرمانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بدات.