نەوا-لاڤە كوردە
رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سكاڵا لەسەر نەریمان سابیر "باوكی نما" كچە منداڵە ناسراوەكەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك تۆمار دەكات و لەئێستادا دەستگیركراوە.
لەوبارەیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ رادیۆی نەوا وتی "رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان لە رێگەی نوێنەری یاسایی خۆیانەوە، سكاڵایان لەسەر باوكی نما تۆماركردوە، ئەوەش بەهۆی نەشیاوی قسەكردن و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆوە بوە".
وتیشی "دادوەر بانگهێشتی كردبو، بەڵام ئەو ئامادە نەبوە وەڵامی سپاردەكە بداتەوە، بۆیە ئێستا دادوەر بەندی كردوە و ئەو یاسایەشی سكاڵاكەی پێ تۆماركراوە، دەچێتە چوارچێوەی یاسای 9ی روژنامەوانی، هەروەها باوكی بەرپرسە لەو منداڵە بۆیە روبەڕوی ئەو دەكرێتەوە".