نه‌وا
تاوانێكى قێزه‌ون تونس ده‌هه‌ژێنێت و پۆلیس ده‌ڵێت "كوڕێكى گه‌نج دایك و هه‌ر سێ خوشكه‌كه‌ى سه‌ربڕیوه و دواتر سوتاندونى".
رۆژنامه‌كانى تونس بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له ناوچه‌ى "وادی اللیل" له ویلایه‌تى منویه، دواى ئه‌وه‌ى ئاگر له ماڵێكه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه، هێزه‌كانى چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كان و پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنى روداوه‌كه و دواى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه، چوار ته‌رم ده‌رهێنراون، كه ژنێكى ته‌مه‌ن 60 ساڵ و هه‌رسێ كچه‌كه ته‌مه‌ن 23، 25 و 30 ساڵه‌كه‌ی بون.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كان، دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه پێش سوتانه‌كه، دایك و كچه‌كانى روبه‌ڕوى سه‌ربڕین و لێدانى چه‌قۆ بونه‌ته‌وه، به‌هۆى ئاگره‌كه‌شه‌وه سوتاون، هه‌ربۆیه داواكارى گشتى داواى كردووه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیاواز له كه‌یسه‌كه ده‌ستپێبكرێت.
هێزه‌كانى پۆلیسى تونس بڵاویانكردوه‌ته‌وه، باوكى كچه‌كان ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه و ئاشكرابوه، كه كوڕه‌كه‌ى واته براى كچه‌كان، تۆمه‌تباره به‌ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره، دواتر كوڕه‌كه لایه‌ن هێزێكى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی له‌كاتى تاوانه‌كه‌دا له‌به‌ریدا بووه، سوتاندویه‌تى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌بارودۆخێكى ده‌روونى ته‌واودایه و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه، به‌ڵام تائێستا هۆكارى ئه‌و كاره‌ى دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن.