نه‌وا
له‌داهێنانێكدا خوێندكارێكی پۆلی 7ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌پلیكه‌یشنێك بۆ مۆبایل دروستده‌كات، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه هاووڵاتیان ده‌توانن بزانن چه‌ند پاره‌ی كاره‌بایان بۆ هاتوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژ سه‌ربه‌ست كه‌ریم، كه ته‌مه‌نی 13 ساڵه و له پۆلی 7ی بنه‌ڕه‌تییه، سه‌ره‌ڕای كه‌می ته‌مه‌نی، به‌ڵام ئه‌پلیكه‌یشنێكی دروستكردوه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌زانرێت پاره‌ی كاره‌بات چه‌ند خه‌رج كردوه، ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ش له‌سه‌ر سیستمی ئه‌ندرۆید كارده‌كات.
ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه به‌كاردێت بۆ زانینی نرخی به‌كارهێنراوی كاره‌با وه‌ك ئه‌وه‌ی له پسوڵه‌ی كاره‌با هه‌یه، به‌وه‌ش خزمه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له‌لای خۆیه‌وه ته‌نها به خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری كاره‌با و هه‌ڵبژاردنی واده‌كه‌ی، بزانێت چه‌ندی سه‌رف كردوه و چه‌ند پاره‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.