رانیێری بووە راهێنەری رۆما

09/03/2019 وەرزش

نەوا
یانەی رۆمای ئیتاڵی بڵاویكردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ كلاودیۆ رانیێری ئیتاڵی كردوە و شوێنی ئۆسیبیۆ دی فرانشیسكۆی راهێنەر دەگرێتەوە، كە رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەكارەكەی دورخرایەوە.
یانەی رۆمای ئیتاڵی لەئەكاونتە فەرمیەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویكردوەتەوە، بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەست لەگەڵ كلاودیۆ رانیێری راهێنەری ئیتاڵی كراوە و بووەتە راهێنەری نوێی یانەكە.
ئەوەش هاتووە، گرێبەستەكە ماوەكەی كورتە و تا كۆتایی ئەم وەرزەیە، بەوپێیەش سەرپەرشتی 12 یاری یانەكە دەكات لەم وەرزەدا.
پێشتر رانیێری راهێنەری یانەی فولهامی ئینگلیزی بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانی ئاستی یانەكە پێشبخات، لە پۆستەكەی لابرا.
ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە پێشتریش لەساڵەكانی 2009 تا 2011 راهێنەرایەتی یانەی رۆمای كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group