نه‌وا
بڕیاره شاندێكی یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى سه‌ردانى عیراق بكات و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ده‌ستیكردوه به ئاماده‌كارى بۆ پێشوازیكردن له شانده‌كه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق راوێژكاره‌كه‌ى و نوێنه‌ره‌كه‌ى بۆ كاروبارى خزمه‌تگوزارى و بنیادنانه‌وه و وه‌زیرى لاوان و وه‌زیرى پێشووى لاوانی راسپاردوه بۆ پێشوازیكردن له شاندێكی یانه‌ى ریالأ مه‌دریدى ئیسپانى.
شانده‌كه چاویان به نه‌عیم سه‌دام یاریزانى پێشووى تۆپى پێ و نوێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید له عیراق ده‌كه‌وێت بۆ دانانى به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پێشوازیكردن لێیان و ئه‌و بابه‌تانه‌ى گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان، شانده‌كه‌ی یانه‌ى ریاڵ مه‌درید پێكهاتون له كارلۆس ئیسكۆدێرۆ دى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ئیدارى یانه‌كه‌و ئه‌نتۆنیۆ بۆتێلا گارسیا پزیشكى به‌ناوبانگى یانه‌كه و ئینییگۆ ئارینییاس به‌رپرسى پرۆژه‌ى ریالأ مه‌درید له ئه‌فریقیا و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌رى هه‌یه له ئه‌نجامى سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانیش پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك ئه‌كادیمیاى ریالأ مه‌درید له عیراق بكرێته‌وه.