فێستیڤاڵی مێخەك لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

23/04/2019 هەمەڕەنگ

نەوا-رۆژیار سیروان-سلێمانی 
فێستیڤاڵی مێخەك لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ پیشاندانی كاری خوێندكاران و زیندوكردنەوەی كلتوری كوردی و هاوكاریكردنی خوێندكارانی كەمدەرامەت، رێكخرا.


ئەمڕۆ دووشەممە فێستیڤاڵی مێخەك لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكخرا، كە پێكهاتبوو لە ئیشی دەستی كۆمەڵێك خوێندكاری بەهرەمەند بۆ زیندوكردنەوە و پیشاندانی كلتوری كوردی و دەرخستنی توانای گەنجان بە تایبەتی كچان، ئامانجێكی دیكەی فێستیڤاڵەكەش هاوكاریكردنی خوێندكارانی كەمدەرامەت بوو.


لەوبارەیەوە تەحسین عەلی محەمەد سەرۆكی بەشی تەكنەلۆژیای داتابەیس و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ بە رادیۆ نەوای وت "سەرجەم چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە بۆ دەرخستنی تواناكانی خوێندكارەكانە و هەوڵێكیشە بۆ پیشاندان و زیندوكردنەوەی كلتوری كوردی".



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group