سەرۆكی فراكسیۆنێكی پەرلەمان: كاندیدبون بۆ سەرۆكی هەرێم ئاسانترە لە داواكردنی كار لە كۆمپانیایەك

09/05/2019
نەوا
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان جەختدەكاتەوە، كاندیدبون بۆ سەرۆكی هەرێم ئاسانترە لە داواكردنی كار لە كۆمپانیایەك.
كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە بەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆ نەوادا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر كەسێك بیەوێت بۆ هەر هەلی كارێك سی ڤی پێشكەش بكات، پێش هەر شتێك داوای بڕوانامەی لێدەكەن و وتی "سەیرە سەرۆكێك بۆ هەرێمی كوردستان هەڵببژێردرێت بڕوانامەی نەبێت، لەكاتێكدا هەرێم پڕە لە كەسانی لێهاتو و خاوەن بڕوانامە".
وتیشی "ئەمە بێڕێزیكردنە بە زانكۆ و بڕوانامە و زانست لەم هەرێمەدا".
هەر لە بەرنامەكەدا سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كودستان لە پەرلەمانی كوردستان وتی "لە هەر هەشت مادەی یاساكەدا ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە، كە سیستمەكە بەناو پەرلەمانییە، بەڵكو سەرۆكایەتییە بەهۆی دەسەڵاتە زۆرەكانی سەرۆكەوە".
وتیشی "پەرلەمانتار دەتوانێت لە عیراق بەڕێكاری یاسایی خۆی تانەی دەستوریی لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بدات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group