نه‌وا
نه‌جم جبورى فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت "هێزه ئه‌منیه‌كان 99%ى رێكخراوى داعشیان له‌موسڵ له‌ناوبردوه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكى هه‌ڵاتون، هه‌روه‌ها هه‌ندێك لایه‌نى ده‌ره‌وه نایانه‌وێت موسڵ سه‌قامگیر بێت، چونكه ملیاره‌ها دۆلاریان له داعشدا خه‌رج كردوه و ئه‌وه‌ش بێزارى كردون".
جبورى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "داعش به‌ته‌واوه‌تى له سوریا و عیراق تێكشكێنراوه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه چه‌ند چه‌كدارێكى هه‌ڵاتون، كه خۆیان حه‌شارداوه، بارودۆخى ئێستا و ساڵى 2014 جیاوازه پێشتر هۆكار هه‌بوو كه داعش قبوڵ بكرێت، هه‌روه‌ك ژماره‌یان زۆر كه‌م بوو كاتێك هاتنه ناو موسڵ و ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك په‌یوه‌ندى پێوه‌كردن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پێشوازیه له رێكخراوه‌كه نه‌ماوه".
وتیشى "گۆڕانكارى له‌بارودۆخه‌كه‌دا به‌هۆى ژماره‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه روینه‌دا، به‌ڵكو به‌هۆى مه‌زاجى گشتى عیراقیه‌كانه‌وه بوو كه هاوكێشه‌كه‌ى گۆڕى، له 2014دا ژماره‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان له موسڵ زیاتر بون له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه، له‌سه‌ر زه‌وى گۆڕانكارى رویدا و كۆتایى به رێكخراوى داعش هێنرا ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان متمانه‌یان په‌یداكرد و هاوشانى یه‌ك كاریان كرد".
فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانى نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، پروپاگه‌نده و ترساندنى نێو راگه‌یاندن له‌پشت روداوه‌كانى موسڵه‌وه‌یه و رێكخراوى داعشى له‌پشته‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت هه‌یه ملیاره‌ها دۆلارى له‌و رێكخراوه‌دا خه‌رجكرد و ئێستا، كه تێكشكاوه، توشى په‌شیمانى بوه و بێزار بوه، هه‌روه‌ها ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى هه‌یه، كه سه‌قامگیرى موسڵ و عیراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بێزارى ده‌كات، هه‌ر روداوێك له موسڵ روبدات گه‌وره‌ى ده‌كه‌ن و وێنه‌ى ئه‌منیه‌تى موسڵ ده‌شێوێنن.